ADHD کورتکراوەی نەخۆشیی تێکچوونی سەرنج بە هۆی چالاکی زۆرەوەیە. نەخۆشییەکە هی گەشەکردنی دەمارەکانە و ئاماژە دەکاتە سەر کۆمەڵێک تێکچوون کە لە منداڵییەوە دەست پێدەکەن و کاریگەرییان لەسەر گەشەکردن و کارکردنی مێشک هەیە. تێکچوونەکانی تر بریتین لە تێکچوونی شەبەنگی ئۆتیزم، ناڕێکیی خوێندنەوە و کێشەکانی تری فێربوون.
ADHD سێ جۆری سەرەکی هەیە
- ADHDی بێئاگا: لەم جۆرە لە نەخۆشییەدا، لە تەرکیز و ڕێکخستنی کارەکانی ڕۆژانەدا کێشە دروست دەبێت.
- ADHDی زۆر چالاک-ئیمپاڵسیڤ: لەم جۆرەدا نەخۆش ناتوانێت ئارام بێت، زۆر قسە دەکات و ناتوانێت لەسەر کارێک سوور بێت.
- ADHD تێکەڵاو: ئەم جۆرە ئاماژە دەکات بە کاتێک کە نەخۆش هەر دوو جۆر نەخۆشییە ئاماژەپێکراوەکەی هەیە.
ئەم نیشانەگەلە دەتوانن پێکەوە دەربکەون . لە کاتی وادا دەبێت سەرنج بدرێت کام یەک لە نیشانەکان زیاتر دەرکەوتووە و بەپێی ئەوە تێدەگەین نەخۆش کام جۆری لەو نەخۆشیە هەیە. بەپێی باوترین نیشانەکان کاریگەرییەکە لەسەر جەستە و کاری رۆژانەی نەخۆش دەردەکەوێت و بەپێی نیشانە کان دەوا بە نەخۆش دەدرێت.

ADHD لە منداڵاندا
بۆ منداڵان زۆر ئاساییە بە تایبەت لە نێوان چکۆلەترەکانیاندا کە تووشی ئەو تێکچوونە ببن. منداڵان کاتێک تووش دێن زۆر سەرقاڵ دەبن، ناتوانن چڕ ببنەوە و پڕوزە دەبن. بە تایبەت لە کاتێکدا کە دڵە راوکێیان هەیە یان زۆر دەورووژێن. ADHD دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە ژیانی مرۆڤێکدا هەبێت و لەسەر چۆنێتیی هەڵسوکەوتی منداڵ لە ماڵ و قوتابخانە کاریگەری بێت. لە ئێستادا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی ADHD لە کوڕاندا نزیکەی سێ هێندە لە کچان زیاترە. ئەمەش لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت کچان زۆر جار کەمتر نیشانە “تێکدەرەکان”ی پێوەندیدار بە ADHD نیشان دەدەن. بەو مانایە نییە کچان تووشی نەخۆشیی ADHD نابن، بەڵکوو بەو مانایەیە لە کچان و کوڕاندا جیاواز دەردەکەوێت. لێکۆڵینەوەی زیاتر لەم بوارەدا بۆ باشترکردنی سیستەمی دەستنیشانکەر یارمەتیدەر دەبێت و بەو جۆرە ئەو کچە گەنجانەی نەخۆشییەکەیان دەبێت چاوپۆشییان لێ ناکرێت.
نەخۆشییەکە لەبەر پەروەردەی خراپی دایک و بابەک یان تەمەڵبوونی منداڵەکە نییە، بەڵکوو پێوەندی بە چۆنێتیی کارکردنی مێشک لەو بەشانەی مێشکدا هەیە کە پێوەندییان هەیە بە سەرنجدان ، ئیمپاڵسی دەماری و قۆناغگەلی چالاکی لە مێشکدا. ئەم جیاوازییانە دەتوانن لە جێگاگەلێکی وەکوو قوتابخانە کێشە ساز بکەن بەڵام هەروەها تایبەتمەندیگەلێکی جیاوازا دەدەن بەو کەسە وەکوو وزەیەکەی زۆر یان توفاهێنەربوون یان چارەسەرکردنی کێشەکان.
لە قوتابخانەدا ADHD لەوانەیە بەم شێوەیە بێت:
- زیاتر دەڕۆن بۆ نێو خولیاکانیان و قووم دەبن لە بیرۆکەکانیاندا بە تایبەت کاتێک دەرسیان بۆ شرۆڤە دەکرێت.
- زۆر قسە دەکەن و دەپەڕنە نێو قسەی باقی منداڵەکان و ناتوانن لە نۆرەی خۆیاندا قسە بکەن.
- ناتوانن ئەو ئەرکانەی مامۆستاکانیان پێیان داون لە ماڵێ بیکەن، دواتریش کە لێیان دەپرسن دەڵێن کە نەیانبیستووە مامۆستاکەیان ئەرکێکیان پێ بدات.
- ناتوانن ئەرکەکانیان بە تاکەکەسی تەواو بکەن و پێویستیان بە یارمەتی هەیە.
- لەسەر هەندێک بابەت یەکجار زۆر چڕ دەبنەوە بە جۆرێک کە نایپچڕێنن.
- زۆریان گاڵتە پێ خۆشە،
- کاری مەترسیدار زۆر دەکەن، وەک بازدان لە بەرزاییەکانەوە یان ڕاکردن بۆ دەرەوە بۆ سەر ڕێگا بەبێ ئەوەی ئاگاداری هاتوچۆ بێت.
- هەڵسوکەوتێکی زۆر توند و خێرایان هەیە، شتی نوێش زۆر تاقی دەکەنەوە بەبێ ئەوەی لە سەرەتادا بیر بکەنەوە.
- ئاستی وزەی بەرز کە دەتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ وەرزش و یاریکردن و فێربوون.
- مامەڵەکردن پێش ئەوەی بیربکەنەوە.
- بە ئاسانی دڵتەنگ دەبن.
- توڕەبوون و “تەقینەوە” بە شێوەیەکی زۆر ئاسان.
چون ناتوانن ئاسایی و بە درووستی لە کۆمەڵگادا هەڵسوکەوت بکەن هەڤاڵانێکی زۆریان نییە یان ئەگەر هەیانبێت ناتوانن زۆریان ڕاگڕن. ئەو جۆرە منداڵانە ڕەنگە لە لایەن مامۆستاکانیان و بنەماڵەیان قسەگەلی ناخۆش ببیستن سەبارەت بە هەڵسوکەوتیان و چونکە ڕای کۆمەڵگا بە گشتی لەسەریان باش نییە، زۆر هەستێکی ناخۆشیان سەبارەت بە خۆیان دەبێت. ئەوە زۆر گرینگە پاڵپشتی منداڵانیADHD بکرێت و نەهێڵین ئەو هەستەیان بێت. گەورەساڵەکان دەتوانن زۆر یارمەتیان بدەن تواناییگەلی جیاواز و تایبەتی خۆیان ببینن وەکوو وزەی زۆر یان داهێنەربوونیان.

کەی بە دوای پاڵپشتیدا بگەڕێین؟
قسەکردن لەگەڵ پزیشکی گشتی، مامۆستا یان پسپۆڕی تەندروستی ڕەنگە یارمەتیدەر بێت ئەگەر هەڵسوکەوتەکانیان:
لە شوێنە جیاوازەکاندا ڕوو دەدەن (ماڵ، قوتابخانە، بارودۆخە کۆمەڵایەتییەکان)، و…
کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ژیانی ڕۆژانە دەبێت، وەک فێربوون، هاوڕێیەتی یان پێوەندییەکان.
ئەگەر پێت وایە منداڵەکەت لەوانەیە تووشی ADHD بێت، هەنگاوی یەکەم ئەوەیە بە زووترین کات لە لایەن پزیشکی پسپۆڕەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.
ڕێگاکانی پاڵپشتی
پاڵپشتی دەتوانێت بریتی بێت لە:
- تێکۆشان بۆ پەروەردەکردنیان لە قوتابخانە بە ڕێگاگەلی جیاوازی تایبەتی خۆیان بۆ یارمەتیدانی بەڕێوەبردنی سەرنج و وزە و هەستەکان.
- پشتگیری Whānau بۆ بنیاتنانی یەکدەنگی لە هەڵسوکەوتیادا و هەروەها قەدر گرتن لە تواناییگەلی تایبەتیان.
- دەرمان بۆ هەندێک لە منداڵان/گەنجان، بۆ پشتگیریکردن لە تەرکیزیان و ڕێکخستنی کارەکانیان.
- پشتگیری تەندروستیی دەروونی و بنیاتنانی ستراتیژییەکان بۆ پشتگیریکردن لە بیرکردنەوەیان و چالاکییەکانیان.
باشترین هەڵبژاردە
باشترین چارەسەر بۆ ADHD چارەسەرییەکە خزمەت بە پێداویستییەکانی منداڵەکە بکات. بیرۆکەیەکی باشە کە دڵەڕاوکێیەکان و ئەزموونەکانت لەگەڵ پسپۆڕێکی چاودێرتی تەندروستی باس بکەیت. ئەوان دەتوانن ڕوونی بکەنەوە هەر ڕێگایەک چەندە کاریگەر و سەلامەتە، پێویستە چی بزانیت، هەروەها لە کۆتاییدا ئەنجامێکی چاوەڕوانکراو ببێت بۆ منداڵەکەت.
دەوا: یەکێک لە هەڵبژاردەکان بۆ چارەسەری و گەشەکردن لەگەڵ ADHD بریتییە لە دەوا. باشتر وایە لەگەڵ پزیشکەکەت باسی ئەم بابەتە بکەیت وەک هەڵبژاردەیەکی چارەسەری.
قسە کردن لەگەڵ دەروونناس: دەروونناس لە بیرکردنەوە و ڕەفتار و پەیوەندی و ژینگەی منداڵ یان گەنج تێدەگات.
ئامانجی ئەو چارەسەریانە ئەوەیە کە منداڵ بتوانێت بە سەر هەڵسوکەوتەکانی لە کۆمەڵگادا زاڵ بێت و بتوانێت لە فێربوون و ئیشی رۆژانەیدا گەشە بکات. دایک و بابەکان ڕۆلێکی زۆر سەرەکی دەگێڕن لەو بابەتەدا و یارمەتیدانی منداڵەکانیان کە لە ئیشکانیاندا گەشە بکەن. دایک و بابەکان دەتوانن بە کارێکی وەکوو کایەکردن پێوەندییان لەگەڵ منداڵەکەیان بێت و وردە وردە منداڵەکە فێری چڕبوونەوە لەسەر کایەکە بکەن بۆ ئەوەی دواتر لەسەر بابەتی تر بتووانێت چڕ بێتەوە. هەروەها دەتوانن بە شێوازگەلی ئاسایی ببنە هۆکاری ئەوەیکە منداڵەکە قسە بکات و لەسەر بابەتێک بۆ قسەکردن سوور بێت. بۆ نموونە دەتوانن لێیان بپرسن ئەوڕۆت چۆن تێپەڕی؟ ئەگەر دایک و بابەکە بزانن منداڵەکە هۆگری بابەتێکە، دەبێت یارمەتی بدەن بتوانێت گەشە بدا بە هۆگریەکەی و وەشوێنی کەوێت و لەو ڕێگایەدا پاڵپشتی بکەن. سەبارەت بە سەرکەوتنەکانیان دڵخۆش بن تەنانەت ئەگەر زۆر بچووکیش بن. ئاوا هەستی منداڵەکان سەبارەت بە خۆیان زۆر باشتر دەبێت.
کاتێک منداڵ دێت و سەبارەت بە کێشەکانی و جیاوازییەکانی لەگەڵ منداڵەکانی تر قسە دەکات، دەبێت دایک و بابەکە تێبکۆشن لەو شتەی ئازاری دەدات. ئەو منداڵانە چون زۆر کەم دەتوانن هەڤاڵیان هەبێت دەبێ دایک و باب تێ بکۆشن کە وەکوو هەڤاڵێک کایەیان لەگەڵ بکەن و قسەیان لەگەڵ بکەن بۆ وەی بارودۆخی دەروونییان تێک نەچێت. هەروەها دەبێت لە بیریان بێت منداڵانی ADHD پێویستیان بە کات تەرخانکردنیکی زۆر زیاتر لە لایەن دایک و بابیانەوە هەیە لە چاو منداڵانی تر.
Leave Your Comment